بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی «ارث نیوز» بڵاوی کردەوە هۆشیار عەبدوڵڵا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: "ژمارەیەک لە سیاسەتوانەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێن لەنێوان لایەنگرانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیدا شەڕ هەڵدەستێت و ئەمەش لێدانی تەپڵی شەڕە".
ناوبراو دەشڵێت: "ئەم سیاسەتوانانە لە میدیاکانیاندا دەڵێن هەینییەکی خوێناویمان لە پێشە!" بەڵام سوپاس بۆ خوا کە درۆکانیان ئاشکرا دەبێت. خودا عێراق لە شەڕ بپارێزێت.
Your Comment