بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەباس جهانگیر وتەبێژی وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە: هەوڵەکانیان چڕکردوەتەوە بۆ گەرانەوەی خێزانە ئاوارەکانی کەمپی هۆل بۆ عێراق و لە قۆناغی یەکەمدا ١٥٣ خێزان لە کەمپی هۆڵەوە دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی جدعە.
وتیشی لە قۆناغی دووەمدا ١٥٠ خێزانی تر دەگەڕێنەوە کە زۆربەیان کەسانی نەخۆش و بەتەمەنن.
وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی ئاوارە عێراقیەکان کە بەشێکیان لە هەرێم و بەشیکیشیان لە دەرەوەی عێراقن دەگاتە ٣٧ هەزار کەس، هەوڵدەدرێت لەماوەی شەش مانگی داهاتوودا بەشێکی زۆریان بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
Your Comment