بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستە دەستپاکی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە ئەنجامی کارەکان و چالاکیەکانی دەستەکە دا و رایگەیاند: "ژمارەی تۆمەتبارانی دۆسیەکانی گەندەڵی لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵ گەیشتووەتە هەزار و ٧٥٤ تۆمەتبار."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکان کاربەدەستانی ئاڕاستە کردووە بە دەرکردنی ٧٣١ فەرمانی دەستگیرکردن، کە ٣٩٦ فەرمانی جێبەجێ کراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ناو فەرمانەکاندا هەشت وەزیر و ٥٣ خاوەن پلەی تایبەتی و دوو بەرێوەبەری گشتی و پلەداری هاوشیێوەی ئەوانەیان تێدایە.
پێشتر دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاندبوو، رێگەیان لە بەهەدەر دانی زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار گرتووە و پارەکەش بە گرتنەبەری رێکاری پێویستەوە رادەستی خەزێنەی گشتی دەوڵەت کراوە.
Your Comment