بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری کورد بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند تا ناکۆکی نێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی پەرە بسێنێت ناکۆکی پارتی و یەکێتی لە کوردستان پەرە دەسێنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق به‌مشێوه‌یه بمێنێت دوور نییه پریشكی بگاته هه‌رێمی كوردستان، چوونکە ئه‌وه‌ی كه له به‌غداد رووده‌دات ئێستا دوو حیزبه سه‌ره‌كیه‌كه یه‌كێكیان مه‌یلی سه‌دره یه‌كێكیشیان مه‌یلی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیه و له‌گه‌ڵیانن.
دەشڵێت، ته‌نانه‌ت له هه‌رێمی كوردستانیش یەکێتی و پارتی وه‌كوو دوژمنی یه‌كترین، عێراق كه‌وتۆته ده‌ست كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێک كه توانای ئیداره‌دانی ئه‌و وڵاته‌یان نییه، ئه‌مانه هی ئه‌وه نین ئیداره‌ی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
ئەوەشی خستووتەڕوو، ئه‌م ململانێیه سیاسیانه‌ی له عێراقدایه، عێراق به‌ره‌و خراپتر له ئێستای ده‌بات، چوونكه عێراق ئێستا كێشه‌ی زۆره هه‌ر له گه‌نده‌ڵی و له بوونی میلیشیای به‌ڕه‌ڵا و ئینجا ئێستا مه‌سه‌له‌ی وشكه‌ساڵی و به‌بیابان بوون و ئه‌و شتانه‌شی هاتۆته‌سه‌ر، وه پاره‌ی سیاسی كه دزراوه و نێردراوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌و شتانه‌ی لایه‌نه‌كان باسی ده‌كه‌ن میلله‌تی عێراقی دۆخی زۆر زۆر خراپه، خزمه‌تگوزاریی پێویستیان نییه.
ناوبراو وتیشی، نزیكه‌ی ١٠ مانگه هه‌ڵبژاردن كراوه، هه‌تا ئێستا هیچ شتێک نییه به‌پێچه‌وانه‌وه خراپتر بووه، له وڵاتانی دنیا به دوو بۆ سێ ڕۆژ وه‌زاره‌ت داده‌نرێت ئێمه‌ش حاڵه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ده‌بینرێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ی كاربه‌ده‌ستن له عێراقدا پیاوی ده‌وڵه‌ت نین و ئه‌وه‌نین كه بتوانن ئه‌و وڵاته ببه‌ن به‌ڕێوه ئیتر وڵات و میلله‌ته‌كه به‌گشتی زه‌لاله‌تیه‌تی به‌ده‌ستیانه‌وه.
Your Comment