بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌ردانمان بۆ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان کۆمه‌ڵێک چاوپێکه‌وتنی جیاوازمان کرد، پێشوازیی باشمان لێکراوه و توانراوه په‌یامی هه‌رێمی کوردستان که خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ئه‌من و ئاسایش که ئێستا هه‌یه ده‌بینێته‌وه، بگوازرێتەوە.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ئه‌مریکییه‌کان به راشکاوانه پێیان وتووین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی چاکسازی له هێزی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌کی باش نه‌چێته پێشه‌وه، هاوکاری و پشتیوانییه‌کانمان، راده‌گرین".
شۆڕش ئیسماعیل باسی له‌وه‌ش کرد، "له کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چاکسازی هه‌نگاوی باشی ناوه، ئه‌مریکاییه‌کانیش له‌و هه‌نگاوه خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی، پشتگیریشیان کردین، که ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و فراوانتری به‌دوادابێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "له عێراق هه‌ر کارێک دێته پێشه‌وه، ده‌یان گرفتی بۆ دروست ده‌کرێت، ئه‌وان چه‌ندان داواکارییان هه‌بووه، ئێمه هه‌موومان جێبه‌جێ کردوه، ئه‌وه عێراقی ئێستایه، هه‌تا کارێک جێبه‌جێ ده‌بێت، ماندووبوون و چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆری پێویسته".
Your Comment