بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، هێزەکانی سوپا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی زاب سەربە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، پاڵپشتی لۆجستییان پێشکەش بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە کردووە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
Your Comment