بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نوێترین راپۆرتی تایبەت بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی كوردستان، كۆمپانیای نەوتی گەنێڵ ئینرجی كەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی بیرە نەوتەكان و لە ئەنجامدا، دابەزینی بڕی دەرهێنانی نەوتی لە هەرێم راگەیاندووە.
هەر بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بۆ نزیکەی 30 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.
سەبارەت به هۆكاری دابەزینی بەرهەم هێنانی نەوت، ئاماژه به کەمبوونەوەی یەدەگی ژمارەیێک بیر و كارایی ژمارەیێک كێڵگەی نەوت لە هەرێم كراوه .
ئهم ئامارانه پهیوهندییان به شهش مانگی یهكهمی ئهمساڵهوه ههیه و كۆمپانیاكه هیوای دهربڕیوه پاش هەڵکەندنی بیری نهوتی نوێ بهرههمهێنانی نهوتی خاو له ههرێمی كوردستان زیاد بكات.
هەروەها ئەم کۆمپانیایە پێدانی بەشێکی دیکەی قەرزەکانی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ڕاگەیاندووە.
Your Comment