بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غیاس سوورچی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی مەعلوومەدا ئاماژەی دا بەوەی کە بافڵ تاڵەبانی لە چەند ڕۆژ بەر لەئێستاوە گفتوگۆی لەگەڵ حزبە شیعەکان و ڕەوتی سەدر بۆ کۆتایی هێنان بە گرژییەکانی نێوانیان دەست پێکردووە.
ناوبرا جەختیشی کردەوە کە دانوستان تەنها ڕێگاچارەیە بۆ کۆتایی هێنان بە هەرچەشنە قەیرانێک.
سوورچی زیادی کرد: دۆخی سیاسیی عێراق هەرچەشنە گرژیەکی نوێی نێوان لایەنە سیاسییەکان هەڵناگرێت، بۆیەش هەمووان دەبێت پەنا بۆ دەستوور فامی خۆیان ببەن لەبری شەڕی ناوخۆیی.
Your Comment