ئەمریكا: لە نزیکەوە چاودێریی ئاڵۆزییەکانی عێراق دەکەین

بەشی جیهان- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی بەغدا هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، لە نزیکەوە چاودێریی ئاڵۆزییەکان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەكانی بەغدا ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و ئازادیی ڕادەربڕین هەڵقوڵاوی دەستووری عێراقە و نیگەرانی خۆی لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی تووندوتیژییەکان دەربڕیوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەپێویستی دەزانێت، خۆپێشاندانەکان بە ئاشتییانە بەڕێوەبچن و هەروەها لایەنە سیاسییەکانیش بەشێوەیەکی ئاشتییانە ناکۆکییەکانیان چارەسەربکەن.

ئەمریکا و داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات، دان بەخۆیاندا بگرن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.

News Code 6560

Your Comment

You are replying to: .
captcha