بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی سەردانێکدا بۆ مەڵبەندی حزبەکەی لە هەولێر وتیشی: "یەکێتیی دەیەوێ وەکوو کورد بە یەکگرتوویی بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە هەوڵیان دا ئیرادەی یەکێتیی بشکێنن و خۆیان فەرز بکەن، دەرکەوت ناتوانن".
بەوتەی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: "لەپێناو مافەکانی گەلەکەمان ئامادەی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنین، بەڵام سازش ناکەین و دەستبەرداری ئیستحقاقەکانی خۆمان نابین".
Your Comment