کوردپرێس:
له ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزدییه‌كان ژماره‌یێک له ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به بواری جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یێنراوێكدا ڕایان‌گه‌یاندووه که له 3ی ئابی 2014 تیرۆریستانی داعش یه‌كێک له هه‌ره قێزه‌ونترین تاوانه‌كانی سه‌رده‌میان به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانی شه‌نگال و كریستان و شه‌به‌ک و توركمانه شیعه‌كانی سنووری مووسڵ ئه‌نجام دا كه نموونه‌ی ئه‌و تاوانانه له 100 ساڵی ڕابردوودا له جیهاندا نه‌بووه.
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه که پشتیوانیی ته‌واو له به‌جینۆسایدناسینی تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی ئێزیدییه‌كان و به شه‌هیدناسینی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات داوا له حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن گوشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی عێراق تا په‌یماننامه‌ی ڕۆما ئیزا بكات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و ڕێکخراوانه ئاماژه‌یان به‌وه‌ش کردووه که پێویسته عێراق نیازپاكیی خۆی له ڕێگه‌ی به‌ئه‌ندامبوونیه‌وه له دادگاكه بۆ پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی بووه به مه‌ڵبه‌ندی جینۆساید ڕابگه‌یه‌نێت و ڕێگه له دووباره بوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ڕابردووش بگرێت چونكه به‌ئه‌ندام بوونی عێراق زامنی دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا.
شایانی باسه؛ 3ى ئابى ساڵى 2014 چه‌کدارانى داعش هێرشیان کرده سه‌ر قه‌زاى شنگال و زیاتر له شه‌ش هه‌زار هاووڵاتیی ئێزیدییان ڕفاند که زۆرینه‌یان کچ و ژن بوون و ژماره‌یێکى زۆریشیان کوشت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment