کوردپرێس:
عه‌بدوڵڵا خه‌ربیت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووریی وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا گوتی: عێراق ڕۆژانه نزیكه‌ی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه ده‌كاته نزیكه‌ی 50 تانكه‌ر له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی که‌رکووک به نرخێكی هه‌رزان ده‌داته حكوومه‌تی ئۆردۆن.
خه‌ربیت باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی ڕژێمی پێشوو له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆردۆن هه‌یانبوو، ڕۆژانه هه‌زاران به‌رمیل نه‌وتی بێ به‌رانبه‌ری ده‌دا به‌و وڵاته و ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕاشیگه‌یاند: عێراق ئه‌و 50 تانكه‌ر نه‌وته به نرخێكی هه‌رزانتر كه 10% بۆ 12% له نرخی جیهانی هه‌رزانتره به ئۆردۆن ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ش ته‌واو جیاوازه له‌و ڕێكکه‌وتنه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو له نێوان به‌غدا و عه‌ممان هه‌بوو .
هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووش هاله زه‌وواتی وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه كانزاییه‌كانی ئۆردۆن ڕای‌گه‌یاند: له سه‌ردانی ئه‌مدواییه‌یدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گفتوگۆیان كردووه له‌سه‌ر هاورده‌كردنی 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراق .
ئه‌و وه‌زیره ئۆردۆنییه ڕاشیگه‌یاند: بابه‌تی هاورده‌كردنی نه‌وتی عێراق هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا- عه‌ممان .
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment