کوردپرێس:
ڕۆژی پێنج شەممە، لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”ئەمڕۆ عیراق و ئێران ڕوفاتی ئەو سەربازانەیان گۆڕیوە كە لە جەنگی نێوان هەردوو وڵاتدا كوژرابوون، بە جۆرێك عیراق 54 ڕوفاتی لە لایەنی ئێرانی وەرگرتەوە و عیراقیش ڕوفاتی 26 سەربازی ڕادەستی ئێران كرد”.
بەپێی بەیاننامەكە”ئاڵوگۆڕپێكردنی ڕوفاتەكان بە ئامادەبوونی بەرپرسی حكومی هەردوو وڵات و نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور لە مەرزی سوماری سەر سنور لە ناحیەی مەندەلی، بەڕێوەچووە”.
مەرزی شەلامچە لە ساڵی 1996دا یەكەم ئاڵوگۆڕی ڕوفاتی ئەو سەربازانەی تێدا بەڕێوەچوو كە لە جەنگی عیراق-ئێران (1980-1988) كوژرابوون، لەو دەمەشەوە تائێستا 33 پرۆسەی ئاڵوگۆڕی تەرمەكان بەئەنجام گەیشتوون، بە جۆرێك كە 13 پرۆسەیان لە دوای ساڵی 2003 بەڕێوەچوون، لەو نێوەندەشدا كۆی گشتی ئەو ڕوفاتانەی لەلایەن عیراقەوە وەرگیراون، 2302 سەرباز بوون، لە هەمان كاتدا ئێران 1807 ڕوفاتی سەربازانی وڵاتەكەی لەلایەن عیراقەوە ڕادەستكراوە كە زۆربەیان لە قەزای فاو دۆزراونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment