بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیادا ئاماژەی بەوەكردوە، بە مەبەستی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ٢١ ئهندام پهرلهمان كە تۆمەتبارن بەتێوەگلانی گەندەڵی كارگێڕی داوای ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: “ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لەسەر داوای لیژنەی دەستپاكی لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە لیستێک ناوی ئەو ٢١ ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران رەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە بۆ ئەوەی پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت".
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی كە رەوشی سیاسی و كۆمەڵایەتی ئەو ٢١ ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەرچاو گرتووە و لەئێستادا ناوەكانیان ئاشكرا ناكرێت، بە تایبەتیش هێشتا تۆمەتەكانیان لەسەر ساغنەبووەتەوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەكەدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی جەختیلەوە کردوە كە تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوەكان تەواو نەبن و دادگا بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەدات، هیچ زانیارییێک لەوبارەیەوە بڵاو ناكاتەوە بۆ ئەوەی زیان بە هیچ كام لەو ٢١ ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران نەگات.
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەر كەس و لایەنێک ئەگەر بیەوێت زانیاری لەسەر ئەو دۆسیە دەست بكەوێت، ئەوە با سەردانی لایەنەكانی كارگێڕی تایبەتمەند بكات لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment