مێزۆپۆتامیا: پارتی و میت 4 ناوه‌ندی هاوکاریی هاوبه‌شیان دامه‌زراندووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئاژانسێکی هه‌واڵ ئیدعا ده‌کات که‌ هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تى تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ و هاوکات پارتی و میت 4 ناوه‌ندی کاری هاوبه‌شیان دروست کردووه‌ که‌ کاری چاودێری، هێرش و په‌لامار و سیخوڕی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

کوردپرێس:

ئاژانسی هه‌واڵی مێزۆپۆتامیا له‌ ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوچه‌یێکى به‌رفراواندا به‌ڕێوه‌ ببرێت پارتی دیموکراتى کوردستان (په‌ده‌که‌) و ده‌زگاى هه‌واڵگریی ده‌وڵه‌تى تورکیا (میت) له‌ ناوچه‌کانى زاخۆ، دهۆک، ئامێدی و برادۆست 4 ناوه‌ندی هاوکاریى هاوبه‌شیان دروست کردووه‌.

به‌پێى زانیارییه‌کان، هه‌موو یه‌کینه‌کانى میت و په‌ده‌که‌ به‌ شێوه‌ى هه‌ماهه‌نگ له‌و ناوه‌ندانه‌دا کار ده‌که‌ن و کاریشیان سیخوڕی‌کردن، چاودێری‌کردنى زه‌مینى و ئاسمانى و دانانى پلانى هێرش و په‌لاماردانه‌.

له‌ درێژه‌دا ئاژانسی هه‌واڵی مێزۆپۆتامیا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ یه‌کێک له‌و ناوه‌ندانه‌ له‌ چیای پره‌فات له‌ نێوان بارزان و باڵه‌کایه‌تیدایه‌ و کاری چاودێریى ئاسمانى و زه‌مینى و چه‌ندین کاری‌تری سه‌ربازیى تیادا ئه‌نجام ده‌درێت. ناوه‌ندێکى‌تریان له‌ پشت توونێله‌که‌ى نێوان زاخۆ و دهۆکدایه‌ و کاری سیخوڕیى تیادا ده‌کرێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ستنیشان بکه‌ن که‌ په‌که‌که‌ى تیادایه‌ و ناوه‌ندێکى‌تریشیان له‌ شرناشی زاخۆیه‌ و کاری دنه‌دان و هاندانى خه‌ڵک له‌ دژی په‌که‌که‌ی تیادا ئه‌نجام ده‌درێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65430

Your Comment

You are replying to: .
captcha