گۆڕان گه‌نده‌ڵییێکی گه‌وره‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌ چه‌ند ڕێگایێکی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆدزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ و ڕۆژانه‌ سه‌دان تۆ‌ن کاڵا هاورده‌ ده‌کرێت به ‌بێ گومرگ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان نووسراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گومرگ ئاشکرا ده‌کات له‌باره‌ی لێخۆشبوون له‌ گومرگ له‌ کاتێکدا ئه‌و شمه‌کانه‌ له‌ ناوخۆدا ساغ ده‌کرێنه‌وه‌.

ناوبراو ده‌ڵێت: گه‌نده‌ڵییێکی گه‌وره‌ی دارایی له‌ گومرگ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کانی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت و ڕۆژانه‌ سه‌دان تۆن کاڵا به‌تایبه‌ت ئاسن و خوارده‌مه‌نی به‌بێ گومرگ هاورده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح زیادی کرد: "به‌ چه‌ند رێگایێکی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆدزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ و ڕۆژانه‌ سه‌دان تۆ‌ن کاڵا هاورده‌ ده‌کرێت به‌ بێ گومرگ له‌وانه‌ (شیش و هێلکه‌) به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی ترانزێته ‌و ڕه‌وانه‌ی سووریا ده‌کرێن به‌ڵام هه‌مو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌ و بۆ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ گومرگ".

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ ته‌نها له‌و نووسراوه‌دا که‌ له‌ خواره‌وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ به ‌به‌های چوار ملیۆن دۆلار لێخۆشبوون بۆ بارێک کراوه‌ و ده‌ڵێت: کۆی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم و له‌ هه‌وڵدایه‌ بۆ ڕێگری جدی له‌م تاڵانیه‌ و پێویستی به‌ پشتیوانیی سه‌رۆکی حکوومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی و سه‌رۆکی حکوومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65410

Your Comment

You are replying to: .
captcha