ئه‌مریکا پڕۆژه‌ی دیجیتاڵی‌کردنی میراتی کلتووریی کورد جێبه‌جێ ده‌کات

به‌شی جیهان- ئه‌مریکا نزیکه‌ی 150 هه‌زار دۆلاری بۆ دیجیتاڵی‌کردنی ئاسه‌واری کلتووری- هونه‌ریی کورد ته‌رخان کردووه‌ و جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌که‌ له‌ ئه‌ستۆی کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌.

کوردپرێس:

گۆڤاری لیبراری ژۆرناڵ باس له‌ ته‌رخاندانی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ دیجیتاڵی‌کردنی به‌رهه‌می کلتووریی کورد ده‌کات.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌نجومه‌نی کتێبخانه‌ و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای به‌ده‌ست هێناوه‌ بۆ ته‌رخاندانی بودجه‌ به‌ مه‌به‌ستی تۆمارکردنی دیجیتاڵیی به‌رهه‌مه‌ کلتوورییه‌کانی کورد له‌وان کتێب‌، گرته‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆیی و هه‌ندێک وێنه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ی کلتووریی کورد.

ئه‌نجومه‌نی کتێبخانه‌ و سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌کان بڕه‌پاره‌ی 149880 هه‌زار دۆلاری له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ به‌غدا وه‌رگرتووه‌ بۆ دیجیتاڵی‌کردنی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی که‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگیی کورد له‌ سلێمانی ناسراو به‌ (KHI)وه‌ کۆ کراوه‌ته‌وه‌.

پڕۆژه‌ ئاماژه‌پێکراوه‌که‌ له‌ ڕێگای هاوکاریی له‌گه‌ڵ په‌یمانگای به‌رزڕاگرتنی یادی بارزانی له‌ هه‌ولێر و سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگ و میراتی کوردی له‌ سلێمانی و له‌لایه‌ن کتێبخانه‌ی دیجیتاڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.

ئه‌م سه‌نته‌ره‌ له‌ پڕۆژه‌‌که‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی و میراتی کوردی -که‌ له‌ سه‌نته‌ری فه‌رهه‌نگی کوردی له‌ سلێمانی کۆ کراوه‌ته‌وه‌- له‌ ماوه‌ی یه‌کساڵدا پۆڵێنبه‌ندی ده‌کات و به‌ شێوه‌ی دیجیتاڵی دروست و بۆ به‌کارهێنانی ئانلاین ئاماده‌ی ده‌کات.

پاش ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی دیجیتاڵی‌کردنی سه‌رچاوه‌ی فه‌رهه‌نگی و میراتی کلتووریی کورد له‌لایه‌ن ئه‌و داموده‌زگایه‌ ئاماده‌ کرا له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی داهاتوودا به‌کارهێنه‌رانی سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌توانن به‌ شێوه‌ی ئه‌لێکترۆنیکی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ وه‌ده‌ست بێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65409

Your Comment

You are replying to: .
captcha