بەپێی هەواڵی کوردپرێس تورکیا نیگەرانە لە دەسەڵاتگرتنی زیاتری کوردی سووریا و هەر بەو بۆنەیەشەوە داوای لە هاوپەیمانەکەی کوردی سووریا واتا ئەمریکا کردووە ئەو ناوچە ئارامەی ئەمریکا باسی لێوە دەکات بە دەست تورکیاوە بێت لەبەر ئەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا نەمێنێت. بەڵام کورد دژی ئەو بڕیارەیە و یان لانی کەم دەبێت کۆمەڵێک مەرج بۆ کوردەکان جێبەجێ بکرێن ئەو کات مل بەو داوایە دەدەن.
تورکیا داوای کردووە بە قووڵاییی 30 کیلۆمەتر بێتە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا و کوردەکان لە سنوورەکانی باشووری تورکیا دەربکات.
ئارۆن ستین بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەبڕوای وایە تورکیا ناتوانێت و ڕێگەشی پێنادرێت کە بێتە قووڵاییی خاکی سووریا ئەوەش بە ڕێژەی 30 کیلۆمەتر.
ستین بڕوای وایە تورکیا دەبێت بۆ ئەو مەبەستە ڕای ئەمریکای لەگەڵ بێت و ئەمریکاش وا دەردەکەوێت دژایەتیی ئەو بابەتەی کردووە.
بەو حاڵەشەوە ئەو توێژەرەی کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست گوتویەتی دوور نیە تورکیا هێرش بکاتە ناوچەی تەل ئەبیەز کە زۆرینەی دانیشتوانی عەرەبن و بەدەست کوردەکانی سووریاوەیە مەبەستیشی ئەوەیە گوشار بخاتە سەر ئەمریکا کە ئەو ناوچەیە داگیر بکات.
Your Comment