پەرلەمانی کوردستان 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دیاری دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی بانگێشتنامەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، رۆژی پێنجشەمە پەرلەمان كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی دیاریكردنی 3ی ئاب وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان دەكات.

کوردپرێس:

سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێشتنامەیێكدا رایگەیاند: "بە پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (8)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان - عێراق، بڕیارماندا بانگێشتنی ئەندامانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشتنی ژمارە ( 2)ی نائاسایی ساڵی یەكەمی خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 1/8/2019 بۆ خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازی (بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3/8/2014 وەك رۆژی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان).

له‌وباره‌یه‌وه‌ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 1-8-2019 له‌ دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بن، كه‌ تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیاری بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3-8-2019 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان ده‌كرێت.

له‌ 3ی ئابی ساڵی 2014دا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر شنگال و داگیریانكرد، له‌و په‌لاماره‌دا هه‌زاران ئێزدییان ده‌ستگیركرد و كۆمه‌ڵكوژیان كردن، جگه‌ له‌ بێ سه‌روشوێنكردنی هه‌زارانی دیكه‌ و ئاواره‌بونی دانیشتوانی قه‌زاكه‌، كه‌ تائێستاش ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ربون.

News Code 65394

Your Comment

You are replying to: .
captcha