وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق: هێڵی ئاسن له‌ نێوان تورکیا و عێراق دروست ده‌که‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ له‌ پیلانی وه‌زاره‌ته‌که‌یاندایه‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌کان نۆژه‌ن بکه‌نه‌وه‌ و عێراق و تورکیا به‌ هێڵی ئاسن ببه‌ستن به‌یه‌که‌وه‌.

کوردپرێس:

عه‌بدوڵڵا لوعه‌یبی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق بۆ سۆمه‌ریه‌ نیووز ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: كۆمپانیای هێڵی ئاسنین قۆناغی قه‌یرانی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئێستا له‌به‌ره‌وپێشچونی باشدایه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ودای نێوان هه‌ر دوو شاری به‌سره‌ و به‌غدا له‌ (10) سه‌عاته‌وه‌ که‌مکراوه‌ته‌وه‌ بۆ حه‌وت سه‌عات.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ پلانیان هه‌یه‌ هێڵی ئاسنی ده‌ره‌کی له‌ نێوان عێراق و تورکیا، عێراق و کوه‌یت دروست بکه‌ن به‌ڵام پێویسته‌ گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقدا بکرێت چوونکه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ دۆخی سیاسی و ئابووری و ئاسایشی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌وه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ به‌پێی پلانه‌که‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌کانی نێوان به‌سره‌ و سامه‌ڕا و بێجی، هێڵی نوێش دروست بکرێت له‌ نێوان مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین.

ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ کاتێکدا پێشتریش دانا عه‌بدولکه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێم ڕای‌گه‌یاند: پلانێکی چوار ساڵه‌یان بۆ چاککردنی ڕێگاوبانه‌کان له‌به‌رده‌ستدایه‌ و دروست کردنی هێڵی ئاسنیش به‌شێکه‌ له‌ پلانه‌که‌یان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65388

Your Comment

You are replying to: .
captcha