کوردپرێس:
گۆڤاری مێترۆی به‌ریتانیا له ڕاپۆرتێکدا نیسبه‌ت به ڕاپه‌ڕین و هه‌ستانه‌وه‌ی بێوه‌ژنه‌کانی داعش دژی پاسه‌وانی که‌مپه‌کانی نیگاداری له ئه‌ندام و خێزانه‌کانی داعش له باکووری سووریا هۆشداری داوه.
ئه‌م گۆڤاره ده‌نووسێت: ژنانی داعش فه‌رمانیان به کوڕه بچووکه‌کانیان داوه که هێزه کوردییه‌کان بکه‌نه ئامانج. به‌رپرسانی کوردی سووریاش هۆشداری ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر زووبه‌زوو ئه‌م منداڵانه نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناو کۆمه‌ڵگا ئه‌وا مومکینه جیلێکی نوێ له پشتیوانانی داعش سه‌رهه‌ڵبدات.
که‌مپی ئه‌لهۆل کهمپێکێکی قه‌ره‌باڵغه له باکووری سووریا که نزیکه‌ی 70 هه‌زار که‌س تێیدا ده‌ژین و ده‌وترێت که زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و که‌مپه یان خێزانی داعشن یان عه‌قڵییه‌تێکی نزیک له داعشیان هه‌یه. ڕاپۆرتگه‌لێکی زۆر له‌باره‌ی هێرشی ئه‌و که‌سانه بۆ سه‌ر ئاریکار و پاسه‌وانانی که‌مپه‌که بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ئۆمێ سوهه‌یب بێوه‌ژنێکی داعشه که به ڕۆژنامه‌ی مێترۆی به‌ریتانیای وتووه: تاکوو ئێستا چه‌ندین جار پاسه‌وانانی که‌مپه‌که به چه‌قۆ کراونه‌ته ئامانج و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به چه‌قۆ ده‌کرێنه ئامانج یان هێزی ئاسایشن یان پۆلیسی خۆجێییی کوردی له باکووری سووریا.
ژنێکی عێراقی ته‌مه‌ن 23 ساڵ و دایکی سێ منداڵ که هاوژینه داعشییه‌که‌ی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی کوردی سووریا کوژراوه هێزه‌کانی ئاسایش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که شه‌وانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر که‌مپی ژنان. ده‌وترێت که ناوبراو ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌کیی هێرش بۆ سه‌ر هێزه کوردییه‌کانه. ئه‌و ژنه عێراقییه ساڵگارێکه خزموکهسهکهی له عێراق نه‌بینیوه و نایهه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق چوونکه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لیفه و سه‌رکرده‌ی داعش واتا ئه‌بووبه‌کر به‌غدادی و به‌هێزبوونه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له عێراق و سووریایه. گرووپێک له ژنانی داعشی که هێزه کوردییه‌کانیان کردۆته ئامانج خۆیان به "المهاجرات" یان "ژنانی موهاجر" ناو ده‌به‌ن.
ئه‌میر عه‌لی فه‌رمانده‌یێکی هێزه‌کانی ئاسایشی کوردی له باکووری سووریا ڕایگه‌یاندووه که ژنانی داعشی هێزه کوردییه‌کان به دوژمن ده‌زانن و چه‌ندین جار هه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌ڵاتن له که‌مپی ئه‌لهۆل خستۆته گه‌ڕ.
ناوبراو له‌باره‌ی هێرشی ئه‌مدواییه‌ی دانیشتووانی که‌مپه‌که ڕایده‌گه‌یێنێت: دایکی منداڵانی داعشیی دانیشتووی که‌مپه‌که به منداڵه‌کانیان ڕاگه‌یاندووه که هێزه کوردییه‌کان باوکی ئێوه‌یان کوشتووه و به‌رد به‌ره‌و ئێمه دههاویژن. داعش هه‌وڵ ده‌دات که ئایدیا و عه‌قڵییه‌تی خۆی له ڕێگای ژنانه‌وه بۆ منداڵه‌کان بگوازێته‌وه.
شێخمۆس ئه‌حمه‌د به‌رپرسێکی کوردی سووریا ڕایده‌گه‌یێنێت: ژماره‌یێک له ژنه‌کانی سه‌ر به داعش خه‌ته‌رناکن و ئێمه ناتوانین ڕێگری له ڕوودانی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌کان بکه‌ن.
یه‌ک له‌م ژنانه ئۆم عه‌بدولعه‌زیزی ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌ی سه‌ر به دیمه‌شقه که له کاتی ده‌ستگیرکردنی له باغۆز دوایین بنکه‌ی داعش له سووریا هیچ زانیارییێکی له‌باره‌ی هاوژینه‌که‌یه‌وه نییه. ناوبراو ئاماده‌یه بمرێت به‌ڵام له‌و که‌مپه سووکایهتیکهرهوهی داعشدا نه‌بێت چوونکه پێی وایه ژنان و منداڵانی داعشیی باغۆز ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه و سروه‌ت و سامانێکی زۆریان بووه به‌ڵام له‌م که‌مپه‌دا له نێوان "بڵێسه‌کانی ئاگری جه‌هه‌نه‌م"دا ده‌سووتێن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment