وه‌زیرانی به‌رگریی تورکیا و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ ئه‌نجام دا

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی ئه‌نجام دا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا قه‌یرانی سووریا، بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و دامه‌زراندنی ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.

کوردپرێس:

وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و دامه‌زراندنی ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مارک ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ئه‌نجام داوه‌ و ڕای‌گه‌یاندووه‌: چاوه‌ڕوانیی تورکیا له‌ ئه‌مریکا کۆتایی ھێنانی پشتیوانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ گرووپی تیرۆریستیی PKK/YPG. به‌ هیچ له‌ونێک ڕێگه‌ به‌ دروست کردنی ڕێڕه‌وێکی تیرۆر له‌ باشووری تورکیا ناده‌ین و ئه‌م وڵاته‌ ته‌نھا ئاسایش و سه‌لامه‌تی وڵاته‌که‌ی ناوێت به‌ڵکوو ئاسایش و سه‌لامه‌تی کورد، عه‌ره‌ب، ئاشووری، کریستیان و ئێزدییه‌کانی ناوچه‌که‌شی ده‌وێت.

ئاکار له‌ درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات جه‌ختی کرده‌وه‌: تورکیا تاکه‌ ھێزه‌ که‌ بتوانێ کۆنتڕۆڵی ناوچه‌ ئارامه‌که‌ بپارێزێت. پێویسته‌ سه‌رجه‌م چه‌که‌کانی PKK/YPG له‌ ناوچه‌ی ئارام کۆ بکرێنه‌وه و ڕێکخراوی تیرۆریستی به‌ ته‌واوی له‌ ناوچه‌ی ئارام بکشێنه‌وه‌ و پێویسته‌ ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ به‌ قووڵاییی 30-40 کیلۆمه‌تر بێت به‌ھۆی ئه‌و ھۆکارانه‌ی که‌ له‌وه‌وپێش ڕوون کراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌بێ گشت توونێل و حه‌شارگه‌کانی PKK/YPG له‌ ناوچه‌که‌دا له‌ناو ببرێن و ناوچه‌ ئارامه‌که‌ به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ کۆنترۆڵ بکرێ.

وه‌زیری به‌رگریی تورکیا له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا جه‌ختی له‌وه ‌کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر نه‌توانن بگه‌نه‌ خاڵێکی ھاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ئه‌وا ناچار ده‌بن به‌ ته‌نھا "ناوچه‌ی ئارام" دروست بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65380

Your Comment

You are replying to: .
captcha