مه‌سروور بارزانی: حكوومه‌ت زه‌مینه‌یێکی له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌ کوردستان ده‌ره‌خسێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی سریلانکا له‌ عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ حكوومه‌تی ھه‌رێم زه‌مینه‌یێکی له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌خسێنرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 29ی 7ی 2019 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی له‌ نیرانجان ڕاناسینگا باڵیۆزی سریلانکا له‌ عێراق کرد.

له‌ سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ شاندی میوانی ڕوون کرده‌وه‌ که‌ له‌ کارنامه‌ی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا گرنگییێکی زۆر به‌ هه‌مه‌چه‌شنکردنی ئابووری هه‌رێمی کوردستان ده‌درێت به‌ تایبه‌تی که‌رتی کشتوکاڵ و هه‌روه‌ها زه‌مینه‌یێکی له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌خسێنرێت.

لای خۆیشیه‌وه‌ نیرانجان ڕاناسینگا پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆک وه‌زیران کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنیشی بۆ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خواست.

باڵیۆزه‌که‌ی سریلانکا له‌ عێراق ئاماژه‌شی به‌ گرنگیی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی: وه‌به‌رهێنه‌رانی سریلانکا خۆشحاڵن که‌ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یێکی نزیکدا به‌رهه‌مه‌کانی سریلانکا له‌ پیشانگایێکدا له‌ هه‌ولێر نیشان بدرێن.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65379

Your Comment

You are replying to: .
captcha