دادگایێكی تایبەت بۆكەیسی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەكرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لەپەرلەمانی كوردستان داواكەی دەستەی دەستپاكیی لەبارەی تەرخان كردنی دادگایێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی كەیسی گەندەڵی جێبەجێ دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی دەستپاكی هەرێم داوای دامەزراندنی دادگایێكی تایبەت دەكات بەڕووبەڕووبوونەوەی كەیسی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان دەكات و سەرۆکی لیژنەکەیش دەڵێت نەبوونی دادگایێكی لەوشێوەیە لە هەرێمی كوردستان كێشەیێكی گەورەیە.

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت: "دەستەی دەسپاكیی هەرێم، داوایان كردووە، ئەو دادگا تایبەتە لە هەرێم دابمەزرێت ئێمەش وەک لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا كارمان لەسەر داواكەیان كردووە، چوونكە نەبوونی دادگایێكی لەوشێوەیە لە هەرێمی كوردستان كێشەیێكی گەورەیە".

سەعید هەركی وتیشی: "وەک لیژنەی دەستپاكی و كاروباری پەرلەمان و سكاڵا لەگەڵ دەستەی دەستپاكی هەرێم لەهەوڵی جدیداین بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایێكی تایبەت بەتەرخان كردنی دادگایێكی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی كەیسی گەندەڵی و دواتر بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی یاسایی لەپەرلەمان كار لەسەر پڕۆژەیاساكە دەكەین و لەپەڕلەمان بڕیارێكی بۆ دەردەكەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65338

Your Comment

You are replying to: .
captcha