کوردپرێس:
مانگی مارچی 2019 به فه‌رمی شکست‌هێنانی داعش ڕاگه‌یێندرا و ئه‌م بابه‌ته‌ش زه‌مینه‌خۆشکه‌ر بوو بۆ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتی پێکهاتوو له عه‌ره‌ب و کورد بۆ ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سووریا کۆنتڕۆڵ بکه‌ن که میلیۆنان سووری و زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌کان تێیدا ده‌ژین. دامه‌زراندنی ئیداره‌ی خۆسه‌ری باکوور و باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌یکه‌لیه‌تی سیاسیی زاڵ له‌سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دواپێشهات و پڕۆژه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سووریا (PYD)یه. ئیداره‌ی خۆسه‌ر ڕوانگه‌ی دۆستایه‌تیی نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری گرتۆته به‌ر و هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و شه‌رعییه‌ت‌به‌خشین به یه‌کتر له نێوان حه‌شیمه‌تی ناوچه‌که چڕ کردۆته‌وه. هاوکات، ئینتیمایێکی هه‌مبه‌ر ڕاده‌ست‌کردنی ده‌سه‌ڵات هه‌م به کۆمه‌ڵگه کوردییه‌کان و هه‌م به سه‌رکرده‌ی به‌رجه‌سته‌ی هۆزه عه‌ره‌بنشینه‌کانی دانیشتووی ناوچه‌که له ئیداره‌ی خۆسه‌ر و هه‌روه‌ها هێزی سووریای دیموکرات نییه. سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانی ناوچه زۆرینه عه‌ره‌بنشینه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی سووریای دیموکرات پێیان وایه که لاته‌ریک کردنی عه‌ره‌ب له ئیداره‌ی خۆسه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی له‌و ناوچانه و به‌شداری‌نه‌کردنی عه‌ره‌به شاره‌زا و لێهاتووکان له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که‌ی لێکه‌وتۆته‌وه.
ساڵی 2003 حیزبی PYD له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی سووریی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)وه پێکهێنرا که ساڵگارێکه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌که‌ن و هێرشه‌کانی دژ به‌و وڵاته له چیای قه‌ندیلی سه‌ر به عێراق ڕێکده‌خه‌ن و سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که له‌و چیایه‌دا جێگیرن. نه‌خشه‌ڕێگای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که سه‌رچاوه‌ی ئایدیۆلۆژیای په‌که‌که و پارتی PYDیه که له چه‌ندین ساڵی ڕابردوودا گۆڕانێکی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه. دوایین نه‌خشه‌ڕێگای ئۆجه‌لان لامه‌رکه‌زییه‌ت و ئایدیای ده‌وڵه‌ت- گه‌ل ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. ئۆجه‌لان پێشتتر پشتیوانی له ئایدیای دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ و لامه‌رکه‌زییه‌ت ده‌کرد به‌ڵام له ئێستادا داوای ڕاده‌ست‌کردنی ده‌سه‌ڵات به ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵگا خۆجێییه‌کان ناسراو به کۆمۆنه‌کانی کردووه که پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیی سیسته‌می خۆسه‌رن.
به‌ڵام له ڕاستیدا، له کۆمۆنه‌کانی باکووری سووریا بۆ کۆکردنه‌وه و دابه‌ش‌کردنی زانیاری، کۆنتڕۆڵی حه‌شیمه‌ت و نیشاندانی لایه‌نگری و به‌شداریی خه‌ڵک که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. به‌ڵام پڕۆسه‌ی بڕیاردان هێشتا له ده‌ستی کادیران، پێشه‌نگانی په‌که‌که، ژنان و پیاوان و که‌سانێکه که مه‌شقیان له قه‌ندیل بینیوه و ده‌وری کارایان له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تورکیا و کۆکردنه‌وه‌ی هێزی خۆبه‌خش له ئه‌ورووپا بووه. زۆربه‌ی ئه‌م که‌سانه کوردی سووریا‌ن که ده‌یان ساڵ پێش ئێستا شوێنی ژیانیان به مه‌به‌ستی ته‌ڤل‌بوون به په‌که‌که به‌جێهێشت. ئه‌م که‌سانه ده‌یانهه‌وێت ناوچه‌یێکی خۆسه‌ر له باکووری سووریا دابمه‌زرێنن و پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوانی دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا له قه‌ندیله‌وه په‌ڕینه ناو ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا.
سه‌ره‌ڕای پابه‌ندبوونی قووڵی ئایدیۆلۆژیکی په‌که‌که نیسبه‌ت به نوسخه‌ی فێمینیستیی چه‌پڕه‌وی ئۆجه‌لان، سه‌رکرده‌ی بزاڤه‌کان توانای جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و ئایدیۆلۆژیا له ناوچه زۆرینه عه‌ره‌ب‌نشینه‌کانیان نه‌بووه. بۆ وێنه، به‌رنامه‌ی خوێندنی ئاماده‌کراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی سووریا ته‌نها له قوتابخانه‌کانی هه‌ڵکه‌وتوو له ناوچه زۆرینه کوردنشینه‌کان جێبه‌جێ ده‌کرێت و قوتابخانه‌ی ناوچه زۆرینه عه‌ره‌ب‌نشینه‌کان وه‌ک ڕه‌قه، دێره‌زوور و مه‌نبه‌ج هه‌مان به‌رنامه‌ی خوێندنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریایان هه‌یه و ته‌نها وانه‌وتنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای حیزبی به‌عس له‌خۆ ناگرێته‌وه. جگه له‌مه، یاسا داڕێژراوه‌کان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌ره‌وه وه‌ک قه‌ده‌غه‌کردنی ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین که‌س له ناوچه زۆرینه عه‌ره‌ب‌نشینه‌کان جێبه‌جێ ناکرێت. به‌رپرسانی کورد ڕوونی ده‌که‌نه‌وه که پێش له جێبه‌جێ‌کردنی یاسا و فه‌رماننامه فێرکارییه‌کان له‌و ناوچانه ده‌بێ هه‌نگاو به‌ره‌و گۆڕانکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ناوچانه هه‌ڵبگیردرێت.
سه‌ره‌ڕای پراگماتیسمی کادیره‌کان و ئینتیمایان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و جێبه‌جێ‌کردنی سیاسه‌ت و ڕێدۆزییه‌کانیان ئه‌وان هیچ خواستێکیان هه‌مبه‌ر ڕاده‌ست‌کردنی ده‌سه‌ڵات نییه. زۆر جار ئه‌وان بڕیارده‌ری سه‌ره‌کین له ناوچه زۆرینه کوردنشین و عه‌ره‌ب‌نشینه‌کاندا. دروسته که عه‌ره‌به‌کان وه‌ک فه‌رمانده‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی داسپێردراون و ژماره‌یێک خه‌ڵکی سڤیلی عه‌ره‌ب‌زمان هه‌ندێک ئه‌رک له ناوچه عه‌ره‌ب‌نشینه‌کاندا ڕاده‌په‌ڕێنن به‌ڵام بڕیاردان له‌لایه‌ن ڕاوێژکارانی ئه‌وانه‌وه -که کورده‌کان ئه‌وانیان ده‌ستنیشان کردووه- ئه‌نجام ده‌بێت له حاڵێکدا که عه‌ره‌به‌کان به‌رپرسی یاسایی له‌و داموده‌زگایانه‌ن. چالاکوانێکی ناوچه‌ی زۆرینه عه‌ره‌ب‌نشینی سووریا کادیره کورده ڕه‌وانه‌کراوه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه عه‌له‌ویانی نوێ وه‌سف ده‌کات که ئاماژه‌ی ناوبراو به کاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتداری حکوومه‌تی سووریا له‌و ناوچانه‌یه پێش له هاتنی کورد. سه‌رکرده‌یێکی باڵای هۆزه‌کانی دێره‌زوور له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وان له قه‌ندیله‌وه به مه‌به‌ستی حکوومه‌تداری هاتوونه‌ته ئێره له حاڵێکدا ئه‌وان ئه‌م شوێنه ده‌رک ناکه‌ن."
له ئه‌نجومه‌نێکی سه‌ربازیی ناوچه‌یێکی زۆرینه عه‌ره‌ب‌نشین کادیرێکی کوردی پله‌خوار هاوسه‌رۆکانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی به به‌رده‌نگ ده‌گرێت و ئه‌وان وه‌ک "بیاوان‌نشین" ناو ده‌بات و گاڵته‌یان پێده‌کات و له کاتێکدا ئێمه نووسه‌رانی ئه‌م وتاره ئاماژه‌مان کرد که ئه‌و که‌سه سه‌رچاوه‌یێکی ئاگادار و متمانه‌کراوه که لێره له‌دایک بووه سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و بابه‌ته ده‌ربڕی. هاوسه‌رۆکێکی ژن له ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی ناوچه‌یێکی عه‌ره‌ب‌نشین ڕوانگه‌ی هاوبه‌شی نێوان هاوکارانی (کورد)ی خۆی به‌م شێوازه وه‌سف ده‌کات: "ئێمه متمانه‌مان به هاوبه‌شه کورده‌کانمان هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان متمانه‌یان به ئێمه نییه." ناوبراو زیادی کرد: "زۆر جار کادیره کورده‌کان بۆ به‌دواداچوونی داپه‌ڕی قیاده عه‌ره‌به‌کان له ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی لێره ئاماده‌ن. هه‌میشه لێره فه‌رمانده‌یێکی کورد پله‌یێکی باڵاتری له فه‌رمانده عه‌ره‌به‌کان هه‌یه." له کاتێکدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده کورده‌کانی هێزی سووریای دیموکرات قسه‌مان کرد ئه‌وان له‌باره‌ی عه‌ره‌به‌کانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه ڕایان‌گه‌یاند که له ڕاستیدا ئه‌وان تایبه‌تمه‌ندیی عه‌شیره‌یی و پۆتانسییه‌لی پێویستیان بۆ دروست‌کردنی شه‌ڕ و بشێوه‌ی ناوخۆیی هه‌یه و هه‌روه‌ها بێ‌ته‌کووزن و جێگای متمانه نین. به‌م حاڵه‌شه‌وه، ئه‌م بێ‌متمانه‌ییه له ناوچه زۆرینه کوردنشینه‌کانیشدا هه‌یه. ئه‌ندامێکی پێشووی پارتی دیموکرات (PYD) له‌باره‌ی پراگماتیسمی نادروستی سیسته‌می کۆمۆن له قامیشڵۆ ده‌ڵێت: "حیزبی PYD متمانه‌ی به کۆمۆنه‌کان نییه چوونکه ئه‌وان حه‌شیمه‌تی ئه‌و ناوچانه‌یان به "هیچ و پووچ" وه‌سف کردووه که زۆر پێبه‌ندی ئایدیای ئاماژه‌پێکراوه‌ی ئه‌وان نیین."
ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی له هه‌ندێک ناوچه‌دا له‌بری ته‌عامول له‌گه‌ڵ که‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا له ڕێگای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شێخ یان سه‌رکرده‌ی هۆزه‌کان ئه‌رکه‌کانیان ڕاده‌په‌ڕێنن. زۆر جار چالاکوانانی عه‌ره‌ب و که‌سانی شاره‌زا وه‌رگرتنی پۆست له ئیداره‌ی خۆسه‌ر قبووڵ ناکه‌ن. ئه‌وان بڕیاری ئیداره‌ی خۆسه‌ر بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ شێخ یان سه‌رۆک هۆزه‌کانی عه‌ره‌ب سیاسه‌تێکی به‌ئه‌نقه‌ست به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی شێخه نائایدیۆلۆژیکه‌کان به قه‌ده‌ر دوورکردنه‌وه‌ی که‌سانی شاره‌زا و گه‌نج ده‌زانن که ئاماده نیین سیاسه‌تی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردی به چاوی داپۆشراو جێبه‌جێ بکه‌ن.
سیاسه‌توانان، چالاکوانان و سه‌رکرده‌ی هۆزه‌کان له دێره‌زوور پێیان وایه سیاسه‌تێکی وا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆسه‌ری کوردییه‌وه ده‌بێته‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ده‌سه‌ڵات که ئه‌م بابه‌ته‌ش سه‌رهه‌ڵدانی شانه نوستووه‌کانی داعش و ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌وانی لێده‌که‌وێته‌وه. هاوسه‌رۆکێکی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هۆشداری دا که چالاکیی دووباره‌ی خراپکارانه‌ی داعش له عێراق ئه‌نجامی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌بی سوننه‌یه و ئه‌م سیناریۆیه له سووریا به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌به سوننه‌کانه‌وه ده‌کرێ دووپات ببێته‌وه. که‌سانی خۆجێیی که هێزی سووریای دیموکرات به داگیرکا‌ر ده‌زانن به مه‌به‌ستی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خۆجێیی که پیشانده‌ری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه مه‌ترسیی ته‌ڤل‌بوون به ڕیزه‌کانی داعش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی ئه‌وان له ناوچه بیاوانییه به‌ربڵاوه‌کانی ڕۆژئاوای سووریا قبووڵ ناکه‌ن. سه‌رکرده‌یێکی عه‌شیره عه‌ره‌به‌کان له دێره‌زوور به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌گه‌ر من بزانم که ئامۆزا و خزمێکیمان داعشیه ئاماده‌م ناوبراو ڕاده‌ستی ده‌زگایێک بکه‌م که نوێنه‌ری خه‌ڵک و ناوچه‌که‌م نییه و دژ به نه‌ریته عه‌شیره‌ییه‌کانه. نا، یان بێده‌نگ ده‌بم یان ته‌نانه‌ت مومکینه یارمه‌تیشیان بده‌م."
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژه‌داعش هه‌وڵه‌کانی بۆ پاراستنی باکووری سووریا له به‌رانبه‌ر هێرشی گریمانه‌کراوی تورکیا چڕ ده‌کاته‌وه له ئێستادا ده‌رفه‌تێکی باش ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی کارتی هاوپه‌یمانێتی به‌کار بهێندرێت و هانی په‌یه‌ده بدرێت بۆ ڕاده‌ست‌کردنی ده‌سه‌ڵات به عه‌ره‌ب و کۆمه‌ڵگا یان کۆمۆنه کوردییه‌کان و ڕێگه‌پێدان به‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانیان. کادیره کورده شاره‌زا‌کان ده‌ورێکی به‌رچاویان له به‌رپاکردنی سیسته‌می حکوومه‌ت و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ سه‌ربزێوان و داعش بینیوه به‌ڵام به‌رده‌وامیی کارتێکه‌ریی ئه‌وان له‌سه‌ر بڕیاره خۆجێییه‌کان بۆته ئاسته‌نگێک له به‌رده‌م جێگیرکردنی سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌دا. کۆتایی‌هاتنی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی دژی داعش زه‌مینه‌ی بۆ لامه‌رکه‌زییه‌ت فه‌راهه‌م کردووه به بێ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییێکی بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌و ناوچانه بێت. به‌هێزترکردنی کۆمه‌ڵگا خۆجێییه‌کان بۆته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له نێوان سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگاکان، هاندانی عه‌ره‌ب بۆ ڕێکخستنه‌وه‌یان و یارمه‌تی‌گه‌یاندن به سنووردارکردنی چالاکیی داعش له سووریا.
به‌ڵام پێده‌چێت که قیاده کوردییه‌کان گومانیان به تواناکانی کورد و عه‌ره‌ب بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵیان له باکووری سووریا هه‌بێت. دۆخی لاوازی سیسته‌می فێرکاریی ناوچه‌که و ساڵگارێک ژیان له ژێر گوشاری حکوومه‌ت که ئه‌وانی له هه‌ر جۆره چالاکی مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها چالاکی سه‌ربه‌خۆی سیاسی بێ به‌ری کردووه به دڵنیاییه‌وه کارتێکه‌رییێکی به‌رچاوی له‌سه‌ر توانای کاربه‌ده‌سته خۆجێیه‌کانه‌وه ده‌بێت. به‌م حاڵه‌شه‌وه، ناوچه‌ی ژێر حوکمڕانیی ئیداره‌ی خۆسه‌ر شوێنێک بۆ ئه‌و که‌سه لێهاتووانه‌یه که زۆرینه‌یان گه‌نج و نوخبه‌ی سیاسین که ده‌توانن ناوچه‌ی ئاماژه‌پێکراو بکه‌نه ناوچه‌یێکی خۆسه‌ری ڕاسته‌قینه. ئه‌هرۆمی هاوپه‌یمانی وه‌ک ته‌زمین‌که‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ریی ناوچه‌که و دابه‌زاندنی هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان له سه‌ر باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌توانێت ده‌رفه‌تێک بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی لامه‌رکه‌زییه‌تی ڕاسته‌قینه.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی کارنگی
نووسه‌ران: ئێلیزابت تزرکۆف توێژه‌ری کاروباری عێراق و سووریا و عیسام حه‌سه‌ن توێژه‌ری کاروباری سیاسیی هۆزه‌کانی دێره‌زوور
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment