ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا ئاماری کڕینی نه‌وتی خاو له‌ ئێران ده‌خاته‌ڕوو

به‌شی تورکیا- ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا له‌ ڕاپۆرتێکدا باس له‌ کڕینی نه‌وتی ئێران ده‌کات و ده‌ڵێت: تورکیا له‌ مانگی مه‌ی 2019ی زایینیدا 390 هه‌زار و 911 ته‌ن نه‌وتی خاوی له‌ ئێران کڕیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌زگای ڕێکخستنی بازاڕی وزه‌ی تورکیا له‌ ڕاپۆرتێکدا ئاماری کڕینی نه‌وت له‌ ئێران ئاشکرا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: تورکیا له‌ مانگی مه‌ی 2019ی زایینیدا 390 هه‌زار و 911 ته‌ن (نزیکه‌ی 2.5 ملیۆن به‌رمیل) نه‌وتی خاوی له‌ ئێران کڕیوه‌.

هه‌روه‌ها تورکیا له‌ مانگی مه‌ی به‌ گشتی 2 ملیۆن و 671 هه‌زار و 510 ته‌ن -که‌ به‌ گشتی 17 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێته‌وه‌- نه‌وتی کڕیوه‌ که‌ ئه‌م ڕێژه‌ نه‌وته‌ هاورده‌کراوه‌ له‌ چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو 48% گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌.

له‌و ڕێژه‌ نه‌وته‌ی که‌ تورکیا کڕیویه‌تی ڕووسیا به‌ 885 هه‌زار و 738 ته‌ن نه‌وتی خاو ڕیزی یه‌که‌م و عێراق به‌ 757 هه‌زار و 448 ته‌ن نه‌وتی خاو ڕیزی دووهه‌می هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ تورکیایان وه‌ده‌ست هێناوه‌. ئێرانیش فرۆشیاری سێهه‌می گه‌وره‌ی نه‌وتی خاو له‌ مانگی مه‌ی به‌ تورکیا بووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65325

Your Comment

You are replying to: .
captcha