کوردپرێس:
کاتژمێر 11ی شه‌وی ڕابردوو 26ی ته‌مووزی 2019 له ڕێگه‌ی ھه‌ر دوو گوندی "ته‌ل ئهجول و ڕه‌شاد" له شاره‌دیی تازه له قه‌زای خورماتووی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆمبێک به ئۆتۆمبێلی خێزانێکدا ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدا دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه گیانیان له‌ده‌ست دا و حه‌وتی دیکه‌ش بریندار بوون.
له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه بۆ گونده‌که‌یان بۆمبێکی چێندراو به ئۆتۆمبیله‌که‌یاندا ده‌ته‌قێته‌وه و خوشک و برایێک به ناوه‌کانی (عه‌بد قه‌یس سه‌باح و ته‌باره‌ک قه‌یس سه‌باح) له شوێنی ڕووداوه‌که گیانیان له‌ده‌ست داوه و حه‌وت ئه‌ندامانی دیکه‌ی خێزانه‌که‌شیان به ناوه‌کانی ( قه‌یس سه‌باح حه‌مید، شهیماو قه‌یس سه‌باح، دوعا و هه‌یسه‌م و سوندس قه‌یس سه‌باح و عه‌لی قه‌یس سه‌باح و عوسمان هه‌یسه‌م و جه‌میله سه‌باح) بریندار بوون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
دوای ڕووداوه‌که ھێزه ئه‌منییه‌کان چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کردووه.
ئه‌م ڕووداوه له کاتێکدایه کۆتاییی ھه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ھۆی ته‌قه‌ی ھێزه عێراقییه‌کان له سنووری داقۆقی سه‌ر به که‌رکووک نۆ ئه‌ندامی خیزانێک به ده‌سترێژی گوله کوژران و هه‌روه‌ها داعش‌یش چالاکییه‌کانی زیاتر کردووه.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment