کوردپرێس:
به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌باره‌ی دانووستانه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له باکووری سووریا به ته‌له‌فزیۆنی نیشتیمانیی ئه‌و وڵاته (سانا)ی وتووه: ئێمه دژایه‌تیی خۆمان له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره- واشنتن بۆ دروستکردنی ناوچه‌یێکی وا له باکووری سووریا ڕاده‌گه‌یێنین. تێکڕای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا به توندی ئیدانه ده‌که‌ین که بۆ به‌رده‌وامیی قه‌یرانه‌کانی ناو سووریا هه‌ڵیده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته بکات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ر جۆره ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی باکووری سووریا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر ناوچه پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه دروست بکرێت ئه‌و بابه‌ته به مانای پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مه‌رجی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت. تورکیا به بیانووی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی هه‌وڵه‌کانی بۆ کردنه‌ئامانجی سووریا چڕ کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment