ده‌وڵه‌تی سووریا دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری ئه‌و وڵاته‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی سووریا- به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌ لێدوانێکدا باسی له‌ دژایه‌تیی وڵاته‌که‌ی‌ کرد له‌گه‌ڵ دانووستانه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری سووریا و ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌نگاوێک به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامیی قه‌یرانی سووریا وه‌سف ده‌کات.

کوردپرێس:

به‌رپرسێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له‌باره‌ی دانووستانه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ باکووری سووریا به‌ ته‌له‌فزیۆنی نیشتیمانیی ئه‌و وڵاته‌ (سانا)ی وتووه‌: ئێمه‌ دژایه‌تیی خۆمان له‌گه‌ڵ ڕێککه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره‌- واشنتن بۆ دروست‌کردنی ناوچه‌یێکی وا له‌ باکووری سووریا ڕاده‌گه‌یێنین. تێکڕای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریکا به‌ توندی ئیدانه‌ ده‌که‌ین که‌ بۆ به‌رده‌وامیی قه‌یرانه‌کانی ناو سووریا هه‌ڵیده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستێوه‌ردان له‌ کاروباری ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بکات.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ر جۆره‌ ڕێککه‌وتنی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌باره‌ی باکووری سووریا ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ناوچه‌ پارێزراوه‌که‌ی باکووری سووریا له‌لایه‌ن تورکیا و ئه‌مریکاوه‌ دروست بکرێت ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ مانای پێشێل‌کردنی ئاشکرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و مه‌رجی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت. تورکیا به‌ بیانووی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی هه‌وڵه‌کانی بۆ کردنه‌ئامانجی سووریا چڕ کردۆته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News ID 65300

Your Comment

You are replying to: .
captcha