بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهبهیاننامهیێكی هاوبه‌شی 25 حزبی كوردی، عه‌ره‌بی و ئاشووریی سووریا له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تورکیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاماژه به‌وه‌دراوه: "توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا چڕ كردوه‌ته‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه ده‌یه‌وێت مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ دروست كردنی ناوچەیێكی ئارام كه شێوه‌یێكی داگیركاریی هه‌یه بسه‌پێنێت".
ئه‌و حزبانه‌ی سووریا ده‌شڵێن: "هه‌ر دهستدرێژییێکی توركیا ناوچه‌كه ده‌خاته دۆخێكی ناله‌باری ئه‌منییه‌وه، هاوكات قه‌یرانه‌كان زیاد ده‌كات و سووریا ده‌كاته ناوچه‌یێكی كراوه بۆ كۆمه‌ڵێک ئاژاوه‌ی جیاواز، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ده‌رگای شه‌ڕ دووباره ده‌كاته‌وه و سووریا وێران ده‌كات".
داواشكراوه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و ڕێگری له هێرشی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment