کوردپرێس: به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منیی تورکیا که قسه‌ی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز کردووه، له‌دوو بۆردوومانی فڕۆکه‌کانی تورکیا له پارێزگای دهۆک، که یه‌کێکیان له ڕۆژی 18ی مانگ واتا یه‌ک ڕۆژ دوای ڕووداوی کوشتنی دیبلۆماتکاره تورکه‌که له هه‌ولێر، له‌بۆردوومانێکی دیکه‌دا که دوێنێ چوارشه‌ممه ئه‌نجام دراوه، پلانداڕێژه‌رانی کوشتنی دیبلۆماتکاره تورکه‌که کراوه‌ته ئامانج.
ئاژانسی سی ئێن ئێن تورک-یش وێنه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی تێکشکاوی بڵاو کرده‌وه، که ده‌ڵێت پلانداڕێژه‌ری کوشتنی دیبلۆماتکاره تورکه‌که له‌و ئۆتۆمبێله‌دابوون و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵگریی تورکیا (میت) کراونه‌ته ئامانج.
ئه‌و هه‌واڵه له‌کاتێکدایه، که به‌رپرسانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌سه‌ره‌تای ڕووداوی کوشتنی دیبلۆماتکاره تورکه‌که و ڕۆژانی دواتریش، ڕه‌تیان کرده‌وه په‌یوه‌ندییان به‌و کاره‌وه هه‌بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment