زیاتر لە پێنج مانگە داوای بینینى مەسروور بارزانیم کردووە و وەڵامم نەدراوەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ رایگەیاند، پێنج مانگە داواى بینینى مەسروور بارزانیی کردووە بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مونا یاقو سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت:زیاتر لەپێنج مانگ لەمەوبەر، داواى چاوپێکەوتنى سەرۆک وەزیرانى هەرێمم کرد، بۆ گفتوگۆ کردن سەبارەت بەڕەوشی مافی مرۆڤ و پێشێلکاری و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیان و ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لە پێش کاری دەستەکەمان بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وەڵامی ئەو داواکارییە نەدراوەتەوە.

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی مونا یاقو:

دامەزراوەیەک کە گوایە سەربەخۆیە، ناتوانێت سەرکەوتوبێت لە کارەکانیدا، پۆستە هەستیارەکان تیایدا درابێتە کەسانێکى حیزبى خاوەن باکگراوندێکی سیاسی دیاریکراو، کارى سەرەکیان دروست کردنى قەیران و دووبەرەکایەتى بێت.

ئەو جۆرە ڕاسپاردنە بەڵگەیە لەسەر خواستی دەسەڵات بۆ ئیفلیج کردنی کاری ئەم دەزگایانە و بە دیکۆر کردنی بە پابەند کردنى بە فەرمانی کەسانی دیاریکراوەوە.

کارکردن لەبواری مافی مرۆڤدا کارێکی ئەخلاقییە کە پەیوەستە بە ویژدانی تاکەوە بۆیە دەبێت گرنگی بە بەرژەوەندی هەر کەسێک بدەین کە مافی پێشێل کرابێت، بێ گوێدان بە مەیلی سیاسی و ئاین و نەتەوەیى، کە بەداخەوە ئەوەش بوونی نییە، چونکە کارەکە بووەتە کارێکى مەزاجى و هەڵبژاردەیى و مامەڵە لە گەل هەر گرفتێکدا بە پێى پۆلین کردنى سیاسی دیاریکراوەوە دەکرێت.

هەڵسەنگاندنی من لە کار لە بواری مافی مرۆڤدا نائومێدکەرە، بەهۆی نەبوونی پیشەیی و بێلایەنی.

بە هەموو وزەیەکی خۆمەوە تێدەکۆشم، بۆ خزمەتکردنى هەموو چەوساوەیەک، هەتا ئەو ساتەى کە هەست دەکەم بونم وەک نەبون وایە. ئەو کاتە بڕیارێکی ترم دەبێت.

لە کۆتاییدا

قسەى دبلۆماتێکى پلە بەرزم زۆر بەدڵ بوو کە پێش جەند ڕۆژێک چاوم پێى کەوت فەرموى" کاتم نیە چاوم بە هەموو لێپرسراوانى هەرێم بکەوێت، بەڵام چاوم بە ئێوە کەوت، چوونکە چاوپێکەوتنى سەرۆکى مافى مرۆڤ بەسە بۆ ئەوەى بۆچوونێکم بداتێ لە بارەى هەموو کاروبارەکانى هەرێمەوە".

هیوادارم هەموو دەسەڵاتەکان گرنگى مافى مرۆڤ بزانن. وەک ئەوەى ئەو کەسە دەیزانى.

تێبینى:

مەبەست لەم خستنەڕویە چاکسازییە، حەز دەکەم دەستەکەمان ببێتە ڕووکارێک، هەرێم شانازى پێوە بکات. لە میانى بە جێهێنانى کارەکانى بە شێوەیەکى پیشەیى و بێ لایەنانە، نەک سەرقاڵ بین بە کارى لاوەکیەوە لە سەر حیسابى هاوڵاتى.

دەمەوێت جەستەمان ببێتە بەرەیەک کە هەرێم شانازی پێوە دەکات لە ڕێگەی کارە پیشەیی و بێلایەنیەکەیەوە نەک بە بابەتی لایەنی ڕووکەشانە و لەسەر حسابی خزمەتکردن بە هاوڵاتیان سەرقاڵ بێت.

News Code 6528

Your Comment

You are replying to: .
captcha