ده‌وڵه‌تى یاسا: وەزیری دارایی لەبری کار بۆ عێراق خزمەتی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى عێراق له‌سه‌ر پشكى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت: "فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایى به‌شێوه‌یێكى نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و كار بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات نه‌ک عیراق".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌نسووڕ بعێجى نوێنەری ده‌وڵه‌تى یاسا لە پەرلەمانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، فوئاد حسێن سووره‌ له‌سه‌ر ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ش پێشێلكاریێكى یاسایى ئاشكرایه‌، چوونكه‌ هه‌رێم داهاتى نه‌وت و داهاته‌كانى دیكه‌ راده‌ستى حكوومه‌تى فیدراڵی ناكات تا بوودجه‌ى بۆ بنێردرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، په‌رله‌مان ده‌نگیداوه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ى هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه‌ راده‌ستبكات، به‌ڵام تائێستا یه‌ک به‌رمیلى راده‌ست نه‌كردووه‌، كه‌چى وه‌زیرى دارایى پشكى هه‌رێم له‌ بوودجه‌ ده‌نێرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونی كردوه‌ته‌وه‌، وه‌زیرى دارایى به‌شێوه‌یێكى نه‌ته‌وه‌یى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و كار بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات نه‌ک عێراق ئه‌وه‌ش لاى هه‌مووان ئاشكرایه‌، ناكرێت رێگه‌ به‌ به‌تاڵانبردنى سه‌روه‌ت و سامانى پارێزگاكانى دیكه‌ بدرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رۆک وه‌زیران به‌شێوه‌یێكى راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردان بكات و پارێزگارى له‌ سامانى پارێزگاكانى تر بكات، كه‌ به‌ به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه‌ به‌تاڵان ده‌برێت و هیچ جوڵه‌یێک ناكات.

سەرچاوە: فۆرات نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65278

Your Comment

You are replying to: .
captcha