پارتی: مەسروور بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بابەتی نەوت ڕێکەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئیدیعا دەکات، هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح سوبحی بە میدیای حزبەکەی وتووە: "لەسەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ بەغدا، لەگەڵ مستەفا کازمی لە پرسی نەوت گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، هاوکات مەسروور بارزانی داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی عێراق کردووە، بەگوێرەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن".

بەوتەی پەرلەمانتارەکەی پارتی، مەسروور بارزانی داواشی کردووە بەغدا فشارەکانی لەسەر کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

شایانی باسە پێشتر میدیا عەرەبییەکان بڵاویان کردەوە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیدا بۆ بەغداد لە هێنانەئارای هیچ بەرەوپێشچوونێک لە دۆسیەی نەوت و غازدا سەرکەوتوو نەبوو و بە دەستی بەتاڵ گەڕاوەتەوە.

News Code 6527

Your Comment

You are replying to: .
captcha