کوردپرێس: قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی شنگالی پێشمه‌رگه، به كوردستان 24ی راگه‌یاندووەک سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش له ناوچه‌ی "خانا شه‌هوانی" نزیک كارگه‌ی چیمه‌نتۆی شنگال، ویستوویانه بچنه گوندی "گۆلاتا" و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئێزدیخانیش پێیانزانیوه.
فه‌رمانده‌ی هێزی شنگالی پێشمه‌رگه‌ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی ئێزیدخان به سه‌رپه‌رشتی حه‌یده‌ر شه‌شۆ، هێرشیان كردووە‌ته سه‌ر، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانێكیشدا، پێنج له‌و چه‌كدارانه كوژراون و دووانیشیان خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هیچ زیانێک له ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه نییه و هێزێکی ئێزیدخان کوژراوە، هێزه‌كانیش له شوێنه‌كه ماون و ئێستاش شه‌ڕ راوه‌ستاوه.
ماوه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ده‌ركه‌وتووه و له ماوه‌ی یەک ڕۆژی ڕابردووش، له پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله‌ش، هێرشی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment