به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کان: سوپای تورکیا له‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی په‌كه‌كه‌ جێگیر بوونه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێری هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: زۆربه‌ی شوێنه‌ ستراتێژیکه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی په‌که‌که‌دا بوو‌ له‌ ئێستادا سوپای تورکیا تێدا جێگیر بووه‌ و بنکه‌ و باره‌گای له‌و شوێنانه‌ دروست کردووه‌.

کوردپرێس:

ئیحسان عه‌بدولقادر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كانمان ڕاگیراوه ‌و دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ تا ڕاده‌یێک ئارامی به‌خۆوه‌ بینیوه‌".

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و گوندانه‌ش که‌ چۆڵ كراون وتی: "هیچ ناوچه‌یێكی محه‌ڕه‌مه‌ نییه‌ به‌ڵام 20 گوند له ‌مه‌ترسیدایه‌ و به‌رده‌وام مه‌ترسیی تۆپباران و بۆردومانی‌ له‌سه‌ره‌ و هه‌ر كاتێكیش هاووڵاتییان هه‌ست بكه‌ن بۆردومان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌".

ئیحسان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ نزیكه‌ی 150 گوند جێگیر بوون به‌ڵام له ‌ساڵی 2017دا هیچ بنكه ‌و باره‌گایێكیان نه‌ماوه ‌و ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ به‌ر بۆردومان كه‌وتوون".

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان سه‌باره‌ت به ‌جێگیركردنی هێزه‌كانی توركیا ئاشكرای كرد: "ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر په‌كه‌كه‌ی‌ تێدا جێگیر بوو له‌ ئێستادا قه‌ره‌قۆل و هێزی سه‌ربازی توركیای تێدا جێگیر كراوه ‌و كۆنترۆڵی ته‌واوی به‌رزاییه‌كانیان كردووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65254

Your Comment

You are replying to: .
captcha