پرسی کورد به‌ ئاسانی له‌ په‌رله‌مانی تورکیا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماژه‌ی به‌ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کرد و گوتی: پرسی کورد به‌ ئاسانی له‌ په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جانان کفتانچی ئۆغڵۆ سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له‌ پارێزگای ئه‌سته‌نبۆڵ ئاماژه‌ی به‌ پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌ کاتێکدا پڕۆسه‌ی ئاشتیی کورد- تورک ده‌ستی پێکرد که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌ ته‌ئکیدی له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ کردبوو؛ یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو "وه‌ک سه‌رۆکی CHP ئاماده‌ییی خۆم بۆ ڕیسک‌کردن له‌ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد ڕاده‌گه‌یێنم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ سیاسه‌تیش دوور بخرێمه‌وه‌ ئاماده‌م هه‌ر کارێک ئه‌نجام بده‌م" که‌ له‌ وه‌ڵامی قسه‌که‌ی سه‌رۆکی جه‌هه‌په‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا گوتبووی "پێویستمان به‌ هیچ کارێکی تۆ نییه‌". دووهه‌مین مه‌سه‌له‌ که‌ قلیچدارئۆغڵۆ ته‌ئکیدی له‌سه‌ر کردبوو و گرنگتره‌ ئه‌مه‌ بوو: "ده‌بێ پرسی کورد له‌ژێر سرمیچی په‌رله‌مانی تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت." مانای ئه‌م قسه‌یه‌ چ بوو: په‌رله‌مان شوێنی نوێنه‌رایه‌تیی گه‌له‌. ناوه‌که‌ی هه‌رچی بنێن پرسی کورد پرسێکه‌ که‌ له‌ ڕێگای پێکهێنانی لیژنه‌ له‌ په‌رله‌مان و دروست‌کردنی کۆمیسیۆن به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی گه‌ل، ڕێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان و مرۆڤه‌ ژیره‌کان به‌ ئاسانی ده‌کرێ چاره‌سه‌ر بکرێت. ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که‌ له‌ دواهه‌ڵبژاردنی تورکیا وه‌ده‌ست هات نیشانده‌ری ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ که‌ هاوپه‌یمانێتییێک که‌ وه‌ک هاوپه‌یمانێتیی دیموکراسی ناوی لێده‌برێت له‌ ڕاستیدا ده‌ریده‌خات که‌ ده‌توانین ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌گه‌ر ئێوه‌ یاسایێکی بنه‌ڕه‌تیی نوێ دابڕێژن و بۆ چاره‌کردنی کاروباری تورکیا به‌تایبه‌ت پرسی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگای ئیراده‌ی گه‌له‌وه‌ زه‌مینه‌ی پێویست بڕه‌خسێنن دڵنیا بن که‌ له‌ ماوه‌یێکی کورتدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ هاوپه‌یمانێتیی دیموکراسی کرد و ڕای‌گه‌یاند: چیدی هاوپه‌یمانێتیی گه‌ل نه‌ماوه‌ و هاوپه‌یمانێتیی دیموکراسی هاتۆته‌دی. پارتی دیموکراتی گه‌لان به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانی له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ ده‌کات. حیزبه‌ چه‌پڕه‌وه‌کان و ته‌نانه‌ت پارتی سه‌عاده‌تی تورکیا پشتیوانییێکی باشیان له‌و بابه‌ته‌ کردووه‌. ئێستاکه‌ ئه‌گه‌ر بتوانین له‌ نێوان لایه‌نگری حیزبه‌کان کۆده‌نگی دروست بکه‌ین ئه‌وا مرۆڤه‌کان له‌ ژێر چه‌تری عه‌داله‌ت و له‌ یه‌ک شوێن کۆ ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌ماندا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65222

Your Comment

You are replying to: .
captcha