بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمیندارێتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تیمى نیشتمانى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان لەگەڵ کارمەندانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان کۆتاییان هێنا بە قۆناغى سێیەمى هەڵدانەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکانى ئێزیدییەکان لە شنگال.
لە پرۆسەکەدا ٩٤ روفات لە گوندى کۆجۆ دەرهێنراون لەگەڵ هەڵدانەوەى گۆڕێکى تر لە دەرەوەى گوندەکە لە ناوچەى سەباحییە لە قەزاى شنگال.
بەپێى لێکۆڵینەوەکانى تیمى نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ساڵى ڕابردووەوە دەستیان پێکردووە، زیاتر لە ١٠ گۆڕى بەکۆمەڵیان لە سنوورى شەنگال دەستنیاشان کرد، کە دەرکەوتووە دەیان خێزانى گوندى کۆجۆ کوژران و زیاتر لە ٧٠٠ ئافرەت و منداڵیش ڕفێنراون و بێسەروشوێنن.
لە ئابى ساڵى ٢٠١٤ داعش هێرشى کردە سەر ناوچەکانى شەنگال و کۆجۆ و بەهۆیەوە زیاتر لە ٦ هەزار و ٤٠٠ ئێزیدى ڕفاند، کە تا ئێستا نزیکەى ٣ هەزار و ٥٠٠ کەسییان ڕزگار کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment