ئاشتی هەورامی دەکرێتە یاریدەدەری مەسروور بارزانی بۆ کاروباری وزە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی فەرمانێکی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاشتی هەورامی لە کابینەی نۆیەمدا کراوەتە یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە.

کوردپرێس: لە فەرمانەکەی سەرۆکوەزیراندا هاتووە کە بڕیاردرا بە راسپاردنی عەبدوڵڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، ناسراو بە ئاشتی هەورامی، بە پۆستی یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە.

لە فەرمانەکەدا دەسەڵاتەکانی یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کاروباری وزە دیاریکراوە، کە بریتییە لە:

1. بەدواداچووانی جێبەجێ کردنی بڕیار و راسپاردە و سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق لە بواری نەوت و غاز، بەپێی مادەی شەشەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق، ژمارە 22 ساڵی 2007 بەراوێژ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران.

2. پێشکەش کردنی راسپاردە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە بواری وزەدا

3. هەماهەنگی کردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری وزە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق

4. بەئەنجامگەیاندنی ئەو ئەرکە تایبەتانەی لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پێی رادەسپێردرێت لە بواری وزەدا

5. ئامادەبوونی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و غاز بەپێی مادەی چوارەم لە یاسای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە 22 ساڵی 2007 ، داڕشتنی بەرنامەی کۆبوونەوەکان

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65176

Your Comment

You are replying to: .
captcha