هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە دیاربەکر ڕووبەڕووی پەکەکە بوونەوە

بەشی تورکیا- لە ناوچەی باغلار-ی ناوەندی دیاربەکر پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پەکەکە ڕوویدا و بە هۆیەوە هێزێکی پەکەکە کوژرا و جەندرمەیێکی تورکیاش بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن کە هێزە دژەتیرۆرەکانی تورکیا پاش دۆزینەوەی خانوویێکی تیمیی ئەندامانی پەکەکە لە ناوچەی باغلار سەربە پارێزگای دیاربەکر، خانووەکەیان گەمارۆ داوە و پێکدادان لەنێوانیاندا دروست بووە.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پاش ئەوەی ئەم خانووەیان لە کۆڵانی 902ی شەقامی کاراچاداغ لە ناوچەی باغلار گەمارۆ دا لەلایەن چەکدارانی ناوخانووەکەوە تەقەیان لێکرا و پێکدادانەکە دروست بوو کە بە هۆیەوە هێزێکی دژەتیرۆری تورکیا بریندار بوو و چەکدارێکی پەکەکە کوژرا.

هەروەها دوو کەس لە دانیشتووانی خانووەکە کە ژن و پیاوێک بوون دەستگیر کران.

سەرچاوە: هابر7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65175

Your Comment

You are replying to: .
captcha