کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 20ی ته‌مووزی 2019 ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكدا بۆ که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیا گوتی: وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و به‌شێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه به گرنگییه‌وه له بابه‌تی قه‌یرانی ئێستای نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌ڕوانن پشتیوانی له هه‌ڵوێستی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
ناوبراو زیادی کرد: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوکاریی ژماره‌یێک له وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و به‌شێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتنێک به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی گرژیی به‌رده‌وامیی نێوان ئێران و ئه‌مریکا چڕ ده‌که‌نه‌وه.
سه‌حاف جه‌ختی کرده‌وه: حكوومه‌تی عێراق به هیچ شێوه‌یێک نایه‌وێت كێشه له ناوچه‌كه دروست ببێت و هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن به جۆرێک که ڕێگر بێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه و لێکه‌وته‌کانی شه‌ڕ له‌سه‌ر ناوچه‌که.
ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر پاڵپشتی له پێشنیاری عێراق کرده‌وه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌یێكی هه‌رێمی به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی كێشه و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment