به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌رانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و پارتی کۆماریخوازی گه‌ل (CHP) له به‌رانبه‌ر بینای هه‌ده‌په له جاده‌ی خالیدئاقای ناوچه‌ی کادیکۆی ئه‌سته‌نبۆڵ به‌بۆنه‌ی به‌رزڕاگرتنی یادی کۆمه‌ڵکوژیی پهرسووس ڕێپێوانیان ده‌ست پێ‌کرد که له‌لایه‌ن هێزی پۆلیسی تورکیاوه په‌لامار دران و به گوله‌ی مه‌شقی پلاستیکی ته‌قه‌یان لێ‌کرا.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا له به‌رانبه‌ر پارکی مێهمه‌ت ئایوالی تاش ڕێگری له ڕێپێوانی نوێنه‌رانی گه‌ل و خه‌ڵک کرد و به گوله‌ی مه‌شقی پلاستیکی ته‌قه‌ی له گردبووانی ڕێپێوانه‌که کرد که له نێوانیاندا موراد چچنی، گوڵستان قلیچ قۆچ یغیت، تۆمان چه‌لیک، ئه‌رۆل قاترچی ئۆغڵۆ نوێنه‌رانی HDP و عه‌لی شوکر، ئۆنۆرساڵ ئادی گوزه‌ل و سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌رانی CHP ده‌بینران و به‌هۆی ئه‌و کاره‌ی پۆلیسه‌وه سزگین تانری کۆلۆ و عه‌لی شوکر نوێنه‌رانی جه‌هه‌په و گوڵستان قلیچ قۆچ یغیت و ئه‌رۆل قاترچی ئۆغڵۆ نوێنه‌رانی هه‌ده‌په بریندار بوون که ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه کران.
قاترچی ئۆغڵۆ پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به هه‌واڵنێرانی گوت: له مه‌ودایێکی زۆر نزیک و به گوله‌ی مه‌شقی پلاستیکی ته‌قه له ئێمه کرا و که‌سانێک که ته‌قه‌یان ده‌کرد به‌ئه‌نقه‌ست ئێمه‌یان ده‌پێکا.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment