کوردپرێس:
سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له زیندانی ئێدیرنه و له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئه‌تکین هابری تورکیادا ئاماژه‌ی به چواره‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆمه‌ڵکوژیی پهرسووس کرد و ڕایگه‌یاند: کۆمه‌ڵکوژیی پهرسووس یه‌که‌مین هه‌نگاوی سه‌رکوتکارانه و فاشیستی دژی هیوایێک بوو که هه‌ڵبژاردنی 7ی جوون و ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌یتوانی بیخولقێنێت ئه‌نجام درا. دواتریش به‌داخه‌وه هه‌ندێک ڕووداوی دیکه دووپات کرایه‌وه. تورکیاش وه‌ک دیکه‌ی هه‌ژموونییه نیشتیمانی و جیهانییه‌کان له به‌رانبه‌ر خۆڕاگریی سنوورداری مه‌زڵوومانی کوردستانی سووریا نیگه‌ران بووبوو. کۆمه‌ڵکوژیی پهرسووس به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی بێبهزهیییانه و خوێنینی ئه‌م هیوایه ئه‌نجام درابوو. ئه‌مڕۆکه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و ڕووداوه بکه‌ین باشتر بابه‌ته ده‌رک ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا گرت و گوتیشی: چاوه‌ڕوانی بۆ جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری له سیسته‌می ئێستاکه‌ی تورکیا گه‌مژانه‌یه. له سیسته‌مێکدا که له ئابوور تا په‌روه‌رده، فه‌رهه‌نگ تا ته‌ندروستی، میدیا تا سیاسه‌ت و سه‌رجه‌می له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ری بنیات نراوه؛ ده‌زگایێکی دادی جیاواز ناتوانێت ببێت. ئاساییه که هه‌وڵ بۆ جێبه‌جێکردنی دادپه‌روه‌ری له بنه‌ماڵه‌کانی ئێمه به بێ‌وچان درێژه‌ی هه‌یه. ته‌نها ئه‌مه ده‌زانین که تا ئه‌و کاته‌ی سیسته‌می فاشیستی و زاڵێتیخواز گۆڕانی به سه‌ردا نه‌هاتووه گه‌یشتن به عه‌داله‌ت ئاسان نابێت به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرین که سیسته‌مێکی دیموکراتیک له ڕێگای به‌ره‌وڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕابردوو و ئاشکرابوونی ڕاستییه‌کان نایێته‌دی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment