بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جەعفەر مستەفا، کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم و فەرماندەی یەکەی ٧٠ بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە: "ئێمە ئەمڕۆ سەرۆکایەتیی هەرێم و حکووەتمان هەیە، بۆیە پێویستمان بە سوپایێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو هەیە کە هیچ سیمایێکی حزبایەتیی پێوە نەبێت، بەڵکوو سوپای حکوومەت و خەڵک بێت، بە هەموو لایێک واتە بە سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت و وەزارەتی پێشمەرگەوە هەوڵ دەدەین بۆ حکوومەتی داهاتوو هەموو هێزی پێشمەرگە یەک بخەین و هیچ پێشمەرگەیێک لە دەرەوەی وەزارەتەکە نەمێنێت".
شێخ جەعفەر مستەفا نایشارێتەوە کە هۆکاری یەکنەگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕابردوودا "کۆمەڵێک کێشە" بووە، لەوانە شەڕی داعش و کێشەی بوودجە و دەبێ سوپایێکی پێشمەرگەی پڕ مەشق و چەک بۆ پارێزگاری کردن لە دەسکەوتەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییێک لەسەر هەرێم دروست بکەین".
لەبارەی بەرنامە و پرۆژەی خۆی وەک جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شێخ جەعفەر ئاماژە بەوە دەکات: "دەکەوێتە سەر ئەو دەسەڵاتەی کە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان پێمان دەدات، بەڵام بەش بە حاڵی خۆم لە هەر شوێنێک بم کێشەخولقێن نابم، بەڵکوو کار ئاسانکەر و ڕێگەخۆشکەر و چارەسەرکەر و هاوکار و هەماهەنگ دەبم بۆ بەرنامەیێک لە خزمەتی خەڵک و پێشمەرگەدا بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment