بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، تەرمی ژیان تۆلهیلدان، ڕۆژ خابوور و بارین بوتان، فەرماندەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەپەژە، کە بە هۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای قامیشلو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژراون، لە حەسکە بە خاک سپێردرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فورات، ئاسیە عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەم مەراسیمەدا راگەیاند خەبات لە دژی "هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا" درێژەی دەبێت.
ئاسیا عەبدوڵا لە وتەکانی خۆیدا كۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بە بەرپرسیار زانی لەو تاوانگەلەی "حكوومەتی داگیركەری توركیا" لە دژی خەڵكی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.
پاشان تەرمی سێ ئەندامەکەی هەسەدە لە گوندەکانی خۆیان بە خاک سپێردران. شایانی باسە لەو ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار کەس لە خەڵکی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان کرد.
Your Comment