به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ڕێستورانتی HAQQAی شاری هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان كارمه‌ندێكی كۆنسووڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتیی كورد گیانیان له‌ده‌ست دا. گومانێکی زۆر له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌که هه‌یه به‌ڵام نه که‌س به‌رپرسیارێتیی ڕووداوه‌که وه‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت و نه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که‌س یان گرووپگه‌لێک به به‌رپرسی ئه‌و ڕووداوه ده‌زانێت.
کارناسانی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به دۆخی له‌رزۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و عێراق ده‌که‌ن و هۆشداری ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر به شێوه‌یێکی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره ڕووداوانه نه‌کرێت ئه‌وا لێکه‌وته‌یێکی خراپی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌دواوه ده‌بێت.
نه‌بیل خوری توێژه‌ری ناوه‌ندی ڕه‌فیق حه‌ریری له ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک ڕای‌گه‌یاندووه که ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر مومکینه کرده‌وه‌یێکی به‌ئه‌نقه‌ست و تیرۆریستی بێت به‌ڵام ده‌بێ ڕێگه به به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بدرێت به شێوه‌یێکی دروست لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌که بکه‌ن و پێش له ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه دووره‌په‌رێزی له ڕاگه‌یاندنی گومانه‌کان بکه‌ن. به‌رپرسانی عێراق و به‌تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان پراکتیکێکی باشیان له دروست‌کردنی ته‌کووز و جێگیربوونی ئاسایش بووه و ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌ریده‌خات که چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.
دوکتۆر عه‌باس کازم توێژه‌ری کاروباری عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک له‌باره‌ی ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر گوتی: کوشتنی دیپلۆماتکاره تورکه‌که له کاتێکی هه‌ستیاردا ڕووی داوه چوونکه تورکیا هه‌وڵه‌کانی بۆ کردنه‌وه‌ی کۆنسووڵخانه‌ی خۆی له مووسڵ چڕ کردۆته‌وه. ئه‌م ڕووداوه نابێت کاریگه‌رییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و تورکیا و هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان دابنێت.
برزوو دارئاگاهی توێژه‌رێکی ئه‌نجومه‌نی ئاتلانتیک له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دایه که ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه کادێر و سامانه‌کانی تورکیا له عێراق ده‌کرێنه ئامانج به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه له دۆخی له‌رزۆکی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووی داوه له حاڵێکدا که هاوپه‌یمانێتییه کۆنه‌کان خه‌ریکه له‌ناو ده‌چێت و هاوپه‌یمانه نوێکان دروست ده‌بێت و ده‌ستێوه‌ردانی بیانی له ناوچه‌که زیاتر ده‌بێته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگیردرێت که ڕووداوه‌که له کاتێکدا ڕووی داوه که په‌که‌که کوژرانی ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کانی له هێرشی ئاسمانیی تورکیا ڕاگه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر په‌که‌که له‌م ڕووداوه‌دا ده‌ستی هه‌بێت ده‌ریده‌خات که ئه‌و گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌ی تورکیا تاکتیکێکی نوێ بۆ به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ست پێکردووه و ده‌یهه‌وێت زیاتر له ئۆپه‌راسیۆنه ئاسایییه‌کانی هه‌نگاو دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵبنێت.
ناوبراو هۆشداری دا که ڕووداوی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورک له هه‌رێمی کوردستان که له‌مدواییانه‌دا عێراق و هه‌رێمی کوردستان له شه‌ڕ دژی داعش ڕزگار بوونه ده‌توانێت کارتێکه‌رییێکی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی کوردستان دابنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment