سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆیۆرک کۆ بوویه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که‌ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی هه‌ینی 19ی ته‌مووزی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له ‌چوارچیوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ نیویۆرک له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆترێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كۆ بووه‌وه‌ و تاوتوێی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و كشانه‌وه‌ی قۆناغ به ‌قۆناغی ئێران له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌ نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی ئێرانیان له ‌ناوچه‌ی جه‌به‌ل تارق کرد.

له ‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌ی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌ر كارمه‌ندانی نێرده‌ی ئێران له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌پاندوویه‌تی.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو 14ی ته‌مووزی 2019 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری- کۆمه‌ڵایه‌تیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان گه‌یشته‌ نیۆیۆرک و دوای به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه‌ و کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی 19ی 7ی 2019 نیۆیۆرکی به‌ره‌و کاراکاس پێته‌ختی ڤێنزۆئیلا به‌جێهێشت. نیکاراگۆئه‌ و بۆلیڤی دوایین شوێنی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی زه‌ریف ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65132

Your Comment

You are replying to: .
captcha