دوورخستنەوەی تورکیا لە پڕۆژەی F-35 دەسەڵای ناتۆ کز دەکاتەوە

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا، لەبارەی بڕیاری ئەمریکا پەیوەندیدار بە پرۆگرامی F-35 گوتی: "دوورخستنەوەمان لە پرۆگرامی ئێف-٣٥ بە نەرێنی کار دەکاتە سەر باڵی باشووری ھێزی ناتۆ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ھەڵسەنگاندنی بۆ بڕیاری ئەمریکا پەیوەندیدار بە پرۆگرامی F-35 کرد و رایگەیاند کە تورکیا لە ژێر ھەڕەشەیێکی جددی ئاسمانی و مووشەکیدایە.

وەزیری بەرگری تورکیا، خولوسی ئاکار لەبارەی بڕیاری ئەمریکا پەیوەندیدار بە پرۆگرامی F-35 گوتی: "دوورخستنەوەمان لە پرۆگرامی ئێف-٣٥ بە نەرێنی کار دەکاتە سەر باڵی باشووری ھێزی ناتۆ. وەک مافێکی سرووشتی لە ھاوبەشی ستراتیژیدا چاوەڕانیمان لە ئەمریکا ئەوەیە کە واز لەم ھەڵوێستەی ئێستای بھێنێ خۆی بەدوور بگرێ لەو ھەنگاوانەی کە زیان بە پەیوەندییەکانمان دەگەیێنێت".

ئاکار گوتیشی: "ئەوە روون و ئاشکرایە کە دوورخستنەوەی تورکیا لە پرۆژە و ھاوبەشی کار بە بڕیارێکی تاک لایانە و نادادپەروەر، ھیچ ھۆکارێکی رەوای لە دواوە نییە".

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار لەبارەی ھێرشە چەکدارییەکەی دوێنێ بۆ سەر رێستۆرانتێک لە شاری ھەولێر گوتی: "لە دوای ئەو ھێرشە ناپاکەی کە لە ھەولێر ئەنجام درا، گورزێکی توند لە رێکخراوی تیرۆریستی وەشێندراوە بەھۆی ئەو ھێرشە ئاسمانییە فراوانانەی کە لەم دواییەدا بۆ سەر قەندیل ئەنجام درا".

سەرچاوە: ڕۆژنامەی سەباح

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65128

Your Comment

You are replying to: .
captcha