کوردپرێس: بەپێی زانیاریەكانی رادیۆ نەوا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بەچڕی بۆردوومانی گوندی سپیندار-ی سەر بە قەزای ئامێدیان كرد و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون.
باس لەوەش كراوە، دوای بۆردوومانەكە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆک و بەهۆی بۆردوومانەكەوە مەترسی لەناو هاووڵاتیان دروست بووە و كارەبای ناوچەكەش بەهۆی بۆردوومانەكەوە بڕاوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment