بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: "بەتووندی سەرکۆنەی ئەو کردەیە دەکەین، چوونکە کردەیێکی تیرۆریستانە و نەخوازراو و چاوەڕواننەکراوبوو، ئێمە وەکوو لیژنەی پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان بەدواداچوون بۆ رووداوەکە و دۆزینەوەی بکەرەکەی دەکەین".
عوسمان کەریم سوارە گوتیشی: "ئەم کردەوانە ئەمنیەتی هەرێمی کوردستان بەرەو ئاقارێکی نەخوازراو دەبەن، دەبێ هەموو کارێک بکەین بۆ ئەوەی ئەو متمانە نێودەوڵەتییەی هەرێمی کوردستان دروستی کردووە لەدەست نەچێت، دروست کردنی لیژنەیێکی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیش بە ئەرکی خۆمان دەزانین و لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستبەکار دەبین".
لە رووداوی هێرشی رۆژی چوارشەممە لە هەولێر کە لە ریستۆرانتێک ئەنجامدرا، کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و هاونیشتمانییێک بەناوی نەریمان عوسمان کوژران، کەسێکی دیکەش بەناوی بەشدار رەمەزان بریندار بوو کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment